به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "الغدیر"ی عێراق، ژنەڕاڵ عه‌بدولکه‌ریم خه‌له‌ف، له دیمانه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: ئه‌مریکا له ماوه‌ی به‌شداریی هێزه‌کانی له ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی داعش، ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت پێوشوێن ده‌گرێت.
خه‌له‌ف وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که بوونی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کان له نزیکی مووسڵ له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا به ئه‌ژمار دێت، زیادی کرد: زۆربه‌ی ئۆپراسیۆنه تیرۆریستییه‌کانی ئه‌ندامانی داعش له وڵاتانی ئه‌ورووپایی له مووسڵی عێراق و ڕه‌قه‌ی سووریا پیلانڕێژی ده‌کرێت و ئه‌م مژاره‌ش بووه‌ته هۆی سه‌ر سووڕمانی کۆمه‌ڵگای جیهانی له ئه‌نجام نه‌دانی هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه بۆ سه‌رکوتکردنی داعش له‌م دوو شاره‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه......
کۆتایی کورتە نامە/310